کونسوڵخانەی گشتی ئێران لە هەولێر: ڕووداوی شەهیدبوونی دوو هاوسەرەکەی زەرگەزەویی شەرمەزار دەکەین
کونسوڵخانەی گشتی ئێران: هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی بەشەرەف و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین
ئێران خۆی لە بەرپرسیارییەتی هێرشی شەوی ڕابردووی بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەکی گوندی زەرگەزەویی و شەهیدبوونی دوو هاوسەرەکە بێ بەری دەکات.
کەمێک لەمەوبەر کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەبارەی شەهیدبوونی دوو هاوسەرەکە بڵاویکردەوە: "هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی بێتاوان لە هەرێمی کوردستان، خەم و پەشیمانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی بەشەرەف و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین".
کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئەم ڕووداوە شەرمەزار دەکات و سەرەخۆشی و ئاراستەی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر هاتووە، ئینشائەڵڵا جارێکی تر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا حوکم دەکات و خەڵکی ناوچەکەش دەتوانن پەیوەندییە باشەکان قووڵتر بکەنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو ئێران هێرشی درۆنی کردە سەر گوندی زەرگەزەویی سەر بە پارێزگای هەولێر و لە ئەنجام دا دوو هاوسەر شەهیدبوون.
لە دەستپێکی جەنگی ئێرانەوە، بە درۆن و مووشەک وڵاتی ئێران و گروپەکانیان هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن، هەروەها نزیکەی 700 جار هێرشیان کردووە و 17 کەسیش شەهیدبوون.