پایتەخت

دوای 17 کاتژمێر د.لەتیف ڕەشید ئیدانەی شەهید بوونی دوو هاوسەرەکەی زەرگەزەویی دەکات

دوای 17 کاتژمێر د.لەتیف ڕەشید ئیدانەی شەهید بوونی دوو هاوسەرەکەی زەرگەزەویی دەکات
کورتە

سەرۆککۆماری عێراق پاش 17 کاتژمێر بەسەر شەهیدبوونی دوو هاوسەرەکەی زەرگەزەویی، ئیدانەی بەئەمانج گرتنی هاووڵاتییانی سڤیل دەکات

سەرۆککۆماری عێراق پاش 17 کاتژمێر بەسەر شەهیدبوونی دوو هاوسەرەکەی زەرگەزەویی، ئیدانەی بەئەمانج گرتنی هاووڵاتییانی سفیل دەکات و دەڵێت: "گەلی عێراق هاوسۆزی لەگەڵ ڕۆڵەکانیان لەهەرێمی کوردستان".

 

کەمێک لەمەوبەر د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە دەڵێت: "بەخەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی شەهیدبوونی هاووڵاتی موسا و هاوسەرە شەهیدەکەی لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی ماڵەکەیان لە ناوچەیەکی نزیک شاری هەولێر پێگەیشت، ئێمە ئیدانەی ئەم کارە دەکەین".

 

د.لەتیف ڕەشید دووپاتی دەکاتەوە، بە ئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییانی بێتاوان پێشێلکردنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤایەتییە، سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو دوو شەهیدە دەکات.

 

سەرۆککۆماری عێراق داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەکات، ئاماژە بەوە دەدات کە  دیالۆگ وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

 

د.لەتیف ڕەشید جەختی لەوە دەکاتەوە، گەلی عێراق بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە هاوسۆزی لەگەڵ ڕۆڵەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەوەستێتەوە.

 

شەوی ڕابردوو لە گوندی زه‌رگه‌زه‌ويى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر، درۆن بەر ماڵی هاووڵاتییەک کەوت لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بەناوەکانی ' مووسا ئەنوەری' تەمەن 39 ساڵان و 'مژدە ئەسعەد' تەمەن 35 ساڵان شەهید بوون.

07 نیسان 2026 18:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026