ترەمپ هەڕەشەی لەناوبردنی ئێران دەکات
ئێران وێران دەبێت؟ تەنها چەند کاتژمێرێک بۆ بڕیارە مێژووییەکەی ترەمپ ماوە.
گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە بهرزترین ئاستی ناكۆكی. تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز دیاریی کردبوو، له نوێترین تویتیشی هۆشداریی دا کە ئەگەر تاران نهیهته سەر مێزی گفتوگۆ، ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی گەورە دەبێتەوە.
ئهمڕۆ دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ویلایهتهیهكگرتووهكانی ئهمریكا له 'تروس سۆشیال' ڕایگهیاند، ئەمشەو شارستانییەتێکی تەواو لەناو دەچێت، کە هەرگیز جارێکی تر ناگەڕێتەوە. من نامەوێت ئەوە ڕوو بدات، بەڵام پێدەچێت ڕوو بدات. بە هەر حاڵ، ئێستا کە گۆڕانکاریی تەواوەتی و گشتگیرمان لە ڕژێمدا هەیە، کە تێیدا مێشکە جیاوازتر، زیرەکتر و کەمتر توندڕەوەکان سەردەکەون، ڕەنگە شتێکی دەگمەن و سەرسوڕهێنەر ڕوو بدات، کێ دەزانێت؟
ههروهها له تویتهكهی دهڵێت: ئەمشەو دەزانین، کە یەکێکە لە گرنگترین ساتەکان لە مێژووە دوور و درێژ و ئاڵۆزەکەی جیهاندا. 47 ساڵ لە سەرانەوەرگرتن، گەندەڵی و مەرگ، دواجار کۆتایی دێت. خودا گەلی مەزنی ئێران بپارێزێت.
لهلایهكی دیكهوه، ئاژانسه هەواڵییەکانی ئێران باس لەوە دەکەن، ژێرخانە ستراتیژییەکانی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە ژێر هێرشی چڕ. هێرشەکانی ئهمریكا و ئیسرائیل فڕۆکەخانەکانی ئێران، هێڵەکانی گواستنەوە و کەرتی وزەیان به ئامانج گرتووه. ههر لهوبارهیهوه ئاژانسی ڕۆیتهرز نووسیویهتی، مەترسیدارترین بەشی هێرشەکان ڕوودانی تەقینەوەیە لە دوورگەی "خارک"، کە دەمارەگرژی ئابووری ئێران و ناوەندی سەرەکی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتەیە.