زانیاری به گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان دەدرێت
په‌رله‌مانتارێكی كورد هەستاوە بە پێدانی زانیاری تایبەت به گرووپه چه‌كداره‌كان، تا هێرشی درۆنی و مووشەکی بکەنە سەر کوردستان.
له‌دوای چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان، گومان ده‌كرێت له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان لۆكه‌یشن و زانیاری بۆ گرووپه چه‌كداره‌كان بنێردرێت.
ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی ڕایگه‌یاند، په‌رله‌مانتارێكی كورد 'ناوه‌كه‌ی پارێزراوه'، لۆكه‌یشن و زانیاری به گرووپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك 'حزب اللە' و 'نوجەبا' داوه، تا بۆردوومانی هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو شێواندنی سه‌قامگیری و تێكدانی دۆخی ئه‌منی بكات.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له كۆبوونه‌وه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه به‌شداری ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌نازی 'دژایه‌تی پارتی و یه‌كێتی و خزمه‌تی خه‌ڵك' كار ده‌كات، له ڕابردووش داوای كردووه، سوپا و میلیشیاكان هێرشی زه‌مینی بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ده‌ستپێكی جه‌نگی خوێناوی نێوان ئه‌مریكا – ئیسرائیل و ئێران، گرووپه چه‌كداره‌كانی ئێران به بیانووی بوونی بنكه‌ی ئه‌مریكی چه‌ندین جار كوردستان و خه‌ڵكی سڤیلییان كردووه‌ته ئامانج.