پایتەخت

په‌یامێكی خێرا له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ گه‌یشت

په‌یامێكی خێرا له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ گه‌یشت
کورتە

په‌یامێكی تووند له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی دوو هاووڵاتی و هێرشی درۆنی و مووشه‌كی گه‌یشت

سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی گرنگ له‌باره‌ی شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و گوتی: ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاووڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە بێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی ڕقێكی كوێرانە.

 

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی په‌لاماردانی كوردستان به‌ درۆن و مووشه‌ك و شه‌هیدكردنی هاووڵاتییانی سڤیل بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، شەوی ڕابردوو دیسان هێرشی ناڕەوا  كرایە سەر هەرێمی كوردستان و بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی بێ تاوان لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی درۆنی ئێرانیەوە شەهید كران. ئەوە ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاووڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە بێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی ڕقێكی كوێرانە.

 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، شەهید بوونی ئەو دوو هاووڵاتیە بێ گوناحە دڵی هەموومانی پڕ ژان و خەم كرد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری ئەو دوو شەهیدە دەكەم. خودای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات.

 

سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی شەهیدکردنی هاووڵاتیانی سڤیلی هەرێمی كوردستان نووسیویه‌تی، هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نییە. دڵنیایی ده‌دات له‌ ئیرادەی گەلی کوردستان و ده‌ڵێت: لە هەموو هێرش و پەلامار و درۆنەکان بەهێزترە و هەرگیز ناشکێت. گەلی کوردستان پشتی بە خودا و ڕەوایەتیی دۆزەکەی قایمە.

 

 

07 نیسان 2026 13:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026