پەیامی مەسرور بارزانی لەسەر شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و خێزانەکەی لە هەولێر
مەسرور بارزانی بە شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و خێزنەکەی لە هەولێر غەمباربوونی خۆی دەربڕی و هێرشەکە شەرمەزار کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و خێزانەکەی بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر سنووری هەولێر، پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسی: "بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان."
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی. بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.
بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی