ژمارەی شەهیدانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 17 کەس
17 کەس بەهۆی هێرشی ناڕەوای سەر هەرێمی کوردستان شەهید بوون
پریشکی جەنگی ئەمریکا و ئیسڕائیل بەر هەرێمی کوردستان کەوتووە و بەهۆی هێرشە ناڕەواکانی ئێران دەیان هاووڵاتی شەهید بوون و دەیانی دیکە برینداربوون.
لە 28ـی 2ـی 2026 هێرشی ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە، لەبەرامبەر ئەم هێرشانە ئێران و گروپەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتەوە ئامانج و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 700 درۆن و هێرشی مووشەکی ئاڕاستەی شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
لە دەستپێکی جەنگەکەوە هەرێمی کوردستان بێ لایەنی خۆی ڕاگەیاندووە و بەشێک نییە لەم جەنگە.
کەمێک لەمەوبەر ژمارەی شەهیدانی کوردستان گەیشتە 17 کەس لەنێو شەهیدەکاندا (7 پێشمەرگە لە سنووری سۆران، کارمەندیکی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێر، حەوت پێشمەرگەی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها دوو هاوسەر شەوی ڕابردوو لە گوندی زەرگەزەویی شەهیدبوون).
لە ئەنجامی هێرشی ئێران و گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاتر لە 93 کەس برینداربوون و ماڵی دەیان هاووڵاتیی زیانی بەرکەوتووە.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکان دەکەن و داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەن سنوورێک بۆ ئەم هێرشە ناڕەوانە دابنێن.