پایتەخت

بەم زووانە مووچە دێت و گرفت دروست نابێت

بەم زووانە مووچە دێت و گرفت دروست نابێت
کورتە

کیشە بۆ ناردن و دابەشکردنی مووچە دروست نابێت، بزانە کەی دابەش دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی سێ ناتوانێت 120 ملیار دینارەکە ڕەوانەی بەغدا بکات، بەپێی زانیاری تایبەتی پایتەخت کێشە لەبەردەم مووچە دروست نابێت و لەم هەفتەیەدا دێت.

 

داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسڕائل بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە. 

 

سەرچاوەیەک بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توانای دایە تەنیا 50 یاخود 60 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا بکات.

 

بەپێی ڕێكکەوتنی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆران پێویستە هەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، سبەی دووشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی مووچە گفتوگۆ لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکات.

 

ئەو زانیاریانەی دەست پایتەخت کەوتوون ئاشکرای دەکات، کە بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ بەرامبەر هەرێم نەرمی دەنوێنێت، بەمەش گرفت بۆ مووچە دروست نابێت و لەم هەفتەیەدا مووچە دەگات.

05 نیسان 2026 20:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026