پهروهردهی سلێمانی چارهنووسی تاقیكردنهوهكانی ڕاگهیاند
بڕیار درا؛ ئایا تاقیکردنەوەکان دەکرێنە ئۆنڵاین؟ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی وەڵام دەداتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی چەند بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە چارەنووسی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ و خوێندنی ئۆنڵاین ڕادەگەیەنێت.
ئهمڕۆ نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەم دۆخە، تاقیکردنەوەکان بە هیچ شێوەیەک بە شێوازی ئۆنڵاین یان ئەلیکترۆنی ئەنجام نادرێن. لە هەموو حاڵەتێکدا قوتابیان دەبێت بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لەناو هۆڵ و پۆلەکاندا ئامادەبن.
سەبارەت بە کاتی تاقیکردنەوەکان، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ئاشکرای کرد: تا ئێستا هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەستنیشان نەکراوە و پرسەکە ڕاگیراوە. دڵنیاییشی دایە قوتابیان کە 'هیچ تاقیکردنەوەیەک نافەوتێت' و پەنابردن بۆ خوێندنی ئۆنلاین لە ئێستادا تەنها چارەسەرێکی ناچارییە.
لەبارەی گۆڕانکاری لە کتێبەکاندا، نەژاد عەبدوڵڵا وتی: پێشتر پڕۆگرام کەمکراوەتەوە، بەڵام بۆ هەر گۆڕانکارییەکی نوێ چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەین، چونکە هیچ بڕیارێکی کەمکردنەوە بەبێ ڕەزامەندی وەزارەت نادرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەڕێوەبەری پەروەردە هۆشداری دایە باخچە ناحکومییەکان و ڕایگەیاند کە دەبێت هاوشێوەی قوتابخانە حکومییەکان دەوام ڕابگرن. جەختیشی کردەوە کە هەر باخچەیەک پابەند نەبێت و دژی ڕێنماییەکان بجوڵێتەوە، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، وهزارهتی پهروهرده له 29ی 2ی 2026، بههۆی دۆخی ناسهقامگیری ناوچهكه بڕیاریداوه به ڕاگرتنی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن. له بڵاوكراوهیهكدا دڵنیایی دا: "له کاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت. کاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابییان پارێزراو دەبێت."