پهیامێكی خێرا و گرنگ له مهسرور بارزانییهوه گهیشت
مەسرور بارزانی پەیامێکی تووند ئاراستەی بەغدا دەکات: میلیشیاکان ڕابگرن!
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشی 'میلیشیا تیرۆریستەکان' دەکات بۆ سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکانی هەولێر.
ئهمڕۆ سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی له ئێكس ڕاگهیاندراوێكی به زمانی ئینگلیزی بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند، ئەم دەستدرێژییە ئەنقەستانە هەڕەشەیەکی جیددی و مەترسیدارن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی. ئەمە کارێکی قبووڵنەکراوە.
سەرۆکوەزیران داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد، چیتر بێدەنگ نەبێت و هەنگاوی دەستبەجێ و یەکلاکەرەوە بۆ پەلکێشکردنی گرووپە 'لەیاسادەرچووەکان' بۆ بەردەم دادگا بنێت.