چوار ڕۆژ پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرا
ژماره‌یه‌ك پشووی فه‌رمی له مانگی چوار ڕاگه‌یه‌ندرا
به‌پێی ڕیزبەندی پشووە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان، له مانگی 4ی 2026، چوار ڕۆژ ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
له ڕیزبەندی پشووە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان هاتووه، له ڕۆژی 1ی 4ی 2026، كه ده‌كاته ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌بۆنه‌ی سەری ساڵی بابلی ئاشووری – کلدانی، له ته‌واوی دام و ده‌زگاكان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی 5ی 4ی 2026، كه ده‌كاته ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی مه‌سیحییه‌كان، له ته‌واوی دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
جێی باسه، له 9ی 4ی 2026، كه ده‌كاته ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌بۆنه‌ی ئازادكرنی عێراق و له ڕۆژی 15ی 4ی 2026، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی پشووی فه‌رمییه.