ده‌یان تۆن نه‌وت ڕژایه ناو ڕووباری دیجله
كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌ی ژینگه‌یی له ناوچه‌یه‌كی كوردستان ڕوویدا
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆریی نەوتی خاوی چیای گابار له جزیرا بۆتان، ده‌یان تۆن نه‌وت تێكه‌ڵی ڕووباری دیجله بووه.
ئه‌مڕۆ شاره‌وانی جزیرا بۆتان بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی دزه‌كردنی نه‌وتی بۆرییه‌كه له‌نێوان شارۆچكه‌ی جزیرا بۆتان و شارۆچكه‌ی قه‌سریك، ڕووداوی 'ته‌قینه‌وه‌ی نه‌وت' ڕوویداوه، بۆیه ده‌یان تۆن نه‌وت ڕژاوه‌ته نێو ڕووباری دیجله و ئه‌مه‌ش وایكردووه هاوولاتییان هه‌ست به بۆنێكی ناخۆش بكه‌ن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، كاره‌كانی وێستگه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان ڕاگیراوه. هه‌روه‌ها، ئاوی رووباره‌كه كوالێتی له‌ده‌ستداوه، بۆیه له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان تا كوالێتی ئاوه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه كاره‌كانی وێستگه‌ی ئاو ڕاده‌گیرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای ڕووداوه‌كه نه‌وت ڕووبه‌رێكی یه‌كجار زۆری ڕووباره‌كه‌ی به پانتاییه‌كی فراوان داپۆشیوه، جگه له دروستبوونی گرفتی ئاوی خواردنه‌وه، هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ست به بۆنێكی ناخۆش و مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن.