پایتەخت

ترەمپ: فرۆکەوانەکەمان لەنێو خاکی ئێران بەسەلامەتی ڕزگار کرد

ترەمپ: فرۆکەوانەکەمان لەنێو خاکی ئێران بەسەلامەتی ڕزگار کرد
کورتە

دوای دوو ڕۆژ لە گەڕان بەدوای فرۆکەوانێکی فرۆکەی جۆری F-15ـی ئەمریکی، فرۆکەوانەکەن بە سەلامەتی دۆزرایەوە.

سەرۆکی ئەمریکا وردەکاری ڕزگارکردنی فرۆکەوانە ئەمریکییەکەی ئاشکرا کرد و بە "بوێرانەترین" ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە مێژووی وڵاتەکە وەسف کرد.

ئەمڕۆ یەشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا یەکێک لە "بوێرانەترین" ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان بۆ یەکێک لە ئەفسەرەکانیان لە مێژووی ئەمریکا بە سەرکەوتووی ئەنجامدا. ئێستا فرۆکەوانەکە سەلامەتە.

ترەمپ ئاماژەی بە دۆخی فرۆکەوانەکە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد و گووتی: "ئەم جەنگاوەرە بوێرە، لە پشتی هێڵەکانی دوژمن لە چیا سەختەکانی ئێران بوو، لەلایەن دوژمنەوە ڕاودەندرا، کە کاتژمێر دوای کاتژمێر لێی نزیک دەبوونەوە، بەڵام ئەو (فرۆکەوانەکە) هەرگیز بەتەنیا نەبوو، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەردەوام لەلایەن ئێمەوە چاودێری دەکرا. لە ژێر فەرمانی من هێزی سەربازی ئەمریکا دەیان فڕۆکەی بە کوشندەترین چەکی جیهانەوە ناردووە بۆ هێنانەوەی." هەرچەندە فڕۆکەوانەکە بریندار بووە، بەڵام دڵنیایی دا کە "باش دەبێت."

بە گوتەی ترەمپ، ئەمە دووەم ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا. ئاماژەی بە ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی دیکەی ئەمریکی دوێنێ کرد، بەڵام بەمەبەستی پاراستنی گیانی ئەفسەری دووەم و سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە، هەواڵەکەیان بە نهێنی هێشتبوویەوە.

قسەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە، شەوی هەینی 3-4-2026، ئێران دوو فرۆکەی جەنگی ئەمریکای تێکشکاند. یەکێکیان لە جۆری ئەی 10 بوو و فرۆکەوانەکەی لەلایەن هێزی ئەمریکاوە ڕزگار کرا. فرۆکەکەی دیکە لە جۆری F-15 بوو و دوو فرۆکەوانی هەبوو، یەکێکیان ڕزگار کراوە و ئەوەی دیکەش تا ئەمڕۆ لەلایەن ئەمریکاوە هەوڵی دۆزینەوە و ڕزگارکردنی بۆ دەدرا.

05 نیسان 2026 09:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026