ڤیزای حاجییانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه
جه‌نگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر 'وه‌رزی حاجییانی كوردستان' دروست ناكات
هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرا، ئه‌مساڵ به‌هۆی جه‌نگه‌وه حاجییانی ماڵی خوا گه‌شت ناكه‌ن، به‌ڵام حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ڤیزای حاجییانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، پاڵپشتی زۆری بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج كردووه. تا ئێستا كاروباره‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رێوه‌ده‌چن. هه‌روه‌ها ئاڵۆزی ناوچه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی حه‌ج له كوردستان و عیراق و سعودییه نه‌كردووه.
ئه‌و گوته‌بێژه ده‌ڵێت: ڤیزای هه‌موو حاجییانی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر كاتێك وه‌رزی حه‌ج ده‌ستپێبكات كێشه‌یان نابێت. بڕیاره له 18ی 4ی 2026، ڤیزای حه‌ج چالاك بكرێت و له‌م كاته‌وه‌ش وه‌رزی حه‌ج بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها کاروان ستوونی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی جه‌نگ گه‌شته‌كان له ڕێگه‌ی ئاسمانییه‌وه ده‌كرێته وشكانی.