بەکارهێنانی چەکی تاکتیکی ئه‌تۆمی مەترسیدارترە لە چەکی ستراتیژی ئه‌تۆمی
چەکی ئەتۆمی تاکتیکی چییە؟ چ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەو بۆمبانە هەیە کە هێرۆشیمایان پێ وێران کرا؟
لەگەڵ زیادبوونی گرژییە سیاسی و سەربازییەکان لە ناوچەكه، مه‌ترسی به‌كارهێنانی 'چەکی ئەتۆمی تاکتیكی' بووه‌ته پرسی ڕۆژ و وڵاتە زلهێزەکان وەک هەڕەشەیەک یان ئامرازێکی فشار ئاماژەی پێ دەدەن، بەڵام ئەم چەکە جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ بۆمبە ئەتۆمییە کلاسیکییەکاندا هەیە.
به‌پێی (ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم IAEA)بێت، چەکی ئەتۆمیی تاکتیکیTactical Nuclear Weapons، کە زۆر جار بە 'ئەتۆمی بچووک' ناودەبرێت ڕاسته‌وخۆ له‌نێو مه‌یدانی جه‌نگ بۆ وێرانكردنی شاره بچووكه‌كان و ئامانجه بچووك و دیاریكراوه‌كان به‌كارده‌هێندرێت.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتێكی (Arms Control Association ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك) ئاماژه به‌وه‌دراوه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چەکی تاکتیکی ئه‌تۆمی بریتییه له‌وه‌ی كه هێزەکەی بە 'کیلۆتۆن' دەپێورێت. زۆربەیان لە نێوان 1 بۆ 100 کیلۆتۆن دایە. بەراورد به‌و بۆمبەی هێرۆشیمای پێ وێرانکرا 15 کیلۆتۆن بوو. هه‌روه‌ها تاکتیکی ئه‌تۆمی مه‌ودای بڕینی كورتخایه‌نه و بۆ هێرشكردنه سه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كان به‌كارده‌هێندرێت، به‌ڵام ئه‌تۆمی ستراتیژی كیشوه‌ربڕه بۆ هێرشكردنه سه‌ر پایته‌خت و وڵاته‌كان به‌كارده‌هێندرێت.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه جیهانییانه، مه‌ترسی چه‌كی تاكتیكی ستراتیژی بریتییه له‌و ده‌رئه‌نجامه زنجیره‌یییه‌ی كه ده‌بێته هۆی ده‌ستپێكی جه‌نگێكی ئه‌تۆمی گشتگیر و جیهان تووشی تێكشكانێكی گه‌وره ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا هه‌ر یه‌كه له ئه‌مریكا و ڕووسیا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆگای چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكین.