پایتەخت

قەترەیەکی چاو شوێنی چاویلکە دەگرێتەوە

قەترەیەکی چاو شوێنی چاویلکە دەگرێتەوە
کورتە

بۆ چارەسەری کێشەکانی بینین زانایان قەترەیەکی چاو لە بری چاویلکە پێشنیار دەکەن

توانای ئێمە بۆ سەرنجدان لەسەر شتە نزیک و دوورەکان پەیوەستە بە تەندروستی چاومانەوە، بەجۆرێک لە چاوێکی تەندروستدا رووناکی زۆر بە باشی دەگات بە تۆڕی چاو، بەڵام لەگەڵ گەورەبونی تەمەندا، ئەو میکانیزمە بە باشی کارناکات، ئەوەش وادەکات گرفتە تەندروستییەکانی پەیوەست بە بینین، بەتایبەتی بینینی نزیک دروست ببێت.

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا چەندین قەترەی چاوی پەسەند کردووە، کە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بینین، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی. وەکو قەترەکانی pilocarpine hydrochloride و Vuity, Qolsi و aceclidine. کە دەبنە هەنگاوی یەکەم بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی دەرمانێک، کە بۆ هەمیشەیی نەخۆشییەکانی چاو چارەسەر بکات.

ئەو قەترەی چاوانە چەند رۆژێک لەسەر یەک دەتوانرێت بەکار بهێنرێن، بەڵام دواتر دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ چاویلکەکەت. واتە دەتوانیت لەو بۆنە تایبەتییانەدا بەکاریانبهێنیت، کە حەزناکەیت بە چاویلکەوە بەشداری بکەیت، بەگشتی قەترەی چاوەکان 30 خولەکی پێویستە بۆئەوەی دەست بەکارکردن بکات، لە رۆژێکدا لە نێوان هەشت بۆ 10 کاتژمێر پێویستی بەکارهێنانی چاویلکە کەمدەکاتەوە.


بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پزیشکان هۆشداری ئەوە دەدەن کە دەبێت لە ژێر رێنمایی پزیشکی بەکاربهێنرێت، چونکە بەکارهێنانی بەشێوەیەکی سەربەخۆ، رەنگە زیانی گەورەی لێبکەوێتەوە، تا ئاستی کوێر بوون.

03 نیسان 2026 11:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026