ڕێگری لە گەورەترین هەوڵی قاچاخچێتی حه‌پی هۆشبه‌ر کرا
ویستوویانه له ئاسمانه‌وه نیو حه‌پی هۆشبه‌ر بۆ سه‌ر زه‌وی بگوازنه‌وه، به‌ڵام ده‌ستگیركران
لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ڕێگریکرد لە شێوازێکی "نامۆ و دەگمەن"ی قاچاخچێتی، کە تێیدا باڵۆنی هەوایی بۆ گواستنەوەی بڕێکی زەبەلاح لە حەپی هۆشبەر بەکارهێنراوە.
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بڵاویكرده‌وه، له ڕێگه‌ی لیوای پێنج و شەش و ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك ئۆپەراسیۆنی جیاواز لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، ڕێگری لە گەورەترین هەوڵی قاچاخچێتی كراوه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، قاچاخچییه‌كان په‌نایان بۆ به‌كارهێنانی 'باڵۆنی هه‌وایی یان په‌ڕه‌شووتی بچووك' بردووه و ویستوویانه نیو ملیۆن حه‌پی مادده‌ی هۆشبه‌ر بگوازنه‌وه. ئه‌م هه‌وڵه له‌پێناو دووركه‌وتنه‌وه‌یان بووه له خاڵه‌كانی پشكنینی زه‌مینی.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، باڵۆنه‌كان له ڕێگه‌ی 'كامێرای حه‌راری، گه‌رماپێو' دۆزراونه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌كه ئاشكرا كراوه، نزیكه‌ی 489،000 حه‌پی هۆشبه‌ر له سنووری نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌م جۆره ته‌كنیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق نوێ نییه و پێشتریش چه‌ندین جار هه‌وڵی له‌م شێوه‌یه له‌پێناو ساغكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌بووه.