پایتەخت

پارێزگاری هەولێر دەنگۆی بەڕێوەچوونی پرسەی بەرپرسێکی ڕژێمی پێشوو لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر دەنگۆی بەڕێوەچوونی پرسەی بەرپرسێکی ڕژێمی پێشوو لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە
کورتە

ئومێد خۆشناو دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە و ڕوونکردنەوە دەدات

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەسەر بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەڕێوەچوونی پرسەی بەرپرسێکی ڕژێمی پێشوو لە هەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەلایەن هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن، ڕوونکردنەوە دەدات و هەموو دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە. 

 


ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە

 

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە بەرپرسێکی ڕژیمی پێشوو لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و سێ ڕۆژیش پرسەی بۆ دادەنرێت، بە هەموو شێوەیەک ئەم هەواڵە بێبنەمایە ڕەت دەکەینەوە و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکیان نییە، پرسەی ئەو بەرپرسەش لە هەولێر بەڕێوە نەچووە و بەڕێوەش ناچێت.

 

بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوە، بەداخەوە وەک پیشەی هەمیشەییان چەند کەناڵێکی دوور لە مۆڕاڵ هەولێریان بە ئامانج گرتووە، بۆیەش لە سەر ئەو هەواڵە ناڕاستە بینیمان چەند کەسێکی بەرپرسی نائاگا قسە و لێدوانیان لەسەر ئەو بابەتە داوە.

 

لێرەوە ڕایدەگەیەنین، بە مافی خۆمانی دەزانین هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێک بێت، لەگەڵ تەواوی کەناڵەکان کە ئەم جۆرە هەواڵە ناڕاستانەیان بڵاوکردبێتەوە، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و ڕێکاری توندی یاسایییان بکەینەوە.

 

ئومێد خۆشناو


پارێزگاری هەولێر
2026.4.3

03 نیسان 2026 22:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026