کام وڵات بەهێزترین دراوی هەیە؟
بەهای دراوی ولاتان، بەتایبەتی کوردستان و عێراق دەخرێتەڕوو
پارە، تەنها کاغەز و کانزایەک نییە، زیاترە لە ژمارە، هێمای دەسەڵات و سەقامگیری و شکۆمەندی وڵات و نەتەوەیەکە.
ئەمڕۆ پایتەخت میدیا گەشت دەکات بەسەر تەواوی جیهاندا، بۆ ئاشکراکردنی ١٠ بەهێزترین دراوی جیهان، کە ئەم گەشت لە وڵاتانی دەوڵەمەند بە نەوتەوە دەست پێ دەکات، تا دەگاتە تایتانی دارایی بەهێزترین وڵاتەکانی جیهان، کە هەر یەک لەو دراوانە، چیرۆک و ستراتیژی و خۆڕاگرییەکی جیاوازی لە پشتەوە هەیە، لە کۆتایشدا، سەنگی دیناری عێراقی و داهاتووی دەخاتە ڕوو.
[ئاماژەی دەنگ: میوزیک و گرتە خێرا لە پارە و بانک]
لە سەروی لیستی خاوەنی بەهێزترین دراوی جیهان، دیناری کوەیتی دێت، (میوزیک و دیناری کوەیتی)
کوەیت، هەرچەندە وڵاتێکی بچووکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵام دەوڵەمەندی بە نەوت، حوکمرانی ژیر و هۆشمەندی لە بڕیاردان، وایکردووە ببێتە خاوەنی بەهێزترین دراو جیهان، بەجۆرێک کە بەهای یەک دیناری کوەیتی، یەکسانە بە زیاتر لە سێ دۆلاری ئەمریکی.
[ئاماژەی دەنگ: تەپڵ لێدانی نەرم، چڕی بیناسازی].
دوای کوەیت، دراوی وڵاتێکی دیکەی عەرەبی دێت، کە لە نمونەی دوورگەیە، بەڵام دراوێکی تۆکمەی هەیە و نالەرزێت، ئەویش دیناری بەحرێنییە. (میوزیک و پارەی بەحرێنی)
بەحرێن، هەرچەندە وڵاتێکی بچووکە، زیاتر لە دوورگە دەچێت، بەڵام خاوەنی دووەم بەهێزترین دراوی جیهانە، بەهای یەک دیناری بەحرێنی، یەکسانە بە بەهای دوو دۆلار و شەست و پێنج سەنت.
نهێنی بەهێزی دیناری بەحرێنی، پەیوەندییەکی ستراتیژی دراوەکەیە بە دۆلاری ئەمریکی، هەروەها ڕژێمێکی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوتە، کە لە ئەنجامدا دراوێک بەرهەم هێناوە، کە نالەرزێت و رۆژ دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت.
[ئاماژەی دەنگ: تەپڵ لێدانی نەرم و دیمەنی جیاواز]
"لە پلەی سێیەمی بەهێزترین دراوەکانی جیهان، ریالی عومانی دێت. (میوزیک و دراوەکە)
یەکە ریالی عومانی، یەکسانە بە دوو دۆلار و شەست سەنتی ئەمریکی.
هۆکاری بەهێزی دراوی عومانی، دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی عومان لەڕووی یەدەگی نەوتییەوە و کارکردنی وڵاتەکە، بۆ دامەزراندنی سەقامگیری و تۆکمەیی لە بەهای نەختینەییدا.
[ئاماژەی دەنگ: دەنگدانەوەی بای نەرم و بیابان].
هەر لە رۆژهەڵایەتی ناوەڕاست دەمێنینەوە، دەچینە خاکی شانشینی هاشمی ئوردن، کە دراوەکەی، پلەی چوارەمی بەهێزترین دراوەکانی جیهانی گرتووە (میوزیک و پارە)
ئوردن، پێچەوانەی دراوسێ دەوڵەمەندەکانی بە نەوت، خاوەن ستراتیژی و پلانێکی ورد و خۆڕاگرە لە گەشەکردنی ئابووری، بەهەمان شێوەیە کوەیت و بەحرێن، نەوتەکەی بووەتە خێرو بەرەکەت بۆی، هەر ئەمەش وایکردووە یەک دیناری ئوردنی یەکسان بێت بە یەک دۆلار و چل و یەک سەنت.
[ئاماژەی دەنگ: میوزیکی جیاواز و دیمەنی رۆیشتنێکی خێرا لەە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەریتانیا]
پێنجەم بەهێزترین دراوی جیهان، تەمەنی زیاترە لە ١٢٠٠ ساڵ، هێمای خۆڕاگری و بەهێزی ئابوورییەکی سەرکەوتووە، شەڕ و شۆڕشەکانی تێپەڕاندووە، ئەویش پاوەندی بەریتانییە، کە پێنجەم بەهێزترین دراوی جیهانە (میوزیک).
پاوەندی بەریتانی، بەهاکەی یەک دۆلار و بیست و حەوت سەنتە، بووەتە ئایکۆنێکی بەهێزی دراوەکان، یەکە لەو دراوانەی لە جیهاندا زۆرترین بازرگانی پێوە دەکرێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو میرات و کاریگەرییە کە وڵاتەکە بەدەستیهێناوە.
[ئاماژەی دەنگ: شەپۆلەکانی ئۆقیانوسی نەرم و گرتەی جیاواز]
"شەشەم بەهێزترین دراوی جیهانی، دۆلاری دوورگەکانی کایمانە (میوزیک)
دوورگەکانی کایمان، کەوتوونەتە ناوەڕاستی ئەمریکای باکوو و باشوور، جیالە کەناراوە پاک و سروشتە سەرنج راکێشەکەی، ناوەندێکی دارایی جیهانە.
بەهای یەک دۆلاری کایمان یەکسانە بە یەک دۆلار و بیست سەنتی ئەمریکی.
[ئاماژەی دەنگ: یەکخستنی مێلۆدی لەگەڵ زەوقی ئەوروپی، دیمەنی وڵاتانی ئەوروپی].
حەوتەم بەهێزترین دراوی جیهان، کەس نییە ناوی نەبیستبێت و نەیبینی بێت، دراوی ٢٠ وڵاتی دیاری جیهانە، بە دڵی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەناسێنرێت، ئەویش یۆرۆیە.
یۆرۆ، وەکو دڵی یەکێتی ئەوروپا وایە، بە یەک لە هۆکارەکانی سەقامگیری دادەنرێت، بەهای یەک یۆرۆ یەکسانە بە یەک دۆلار و هەشت سەنت، بەڵام هێزەکەی زۆر لە ژمارەکان زیاترە، ئەمەش بەهۆی بەرجەستەکردنی ئەو یەکێتییە کە لە سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپادا جێبەجێ دەکرێت.
[ئاماژەی دەنگ: چیای ئەلپ، ئاوهەوای فێنک و دیمەنی سەرنج راکێشی سویسڕا].
"سویسڕا، بەهەشتی ئەوروپا و جیهان، خاوەنی هەشتەم بەهێزترین دراوی جیهان (میوزیک و دراو)
فرانکی سویسری، سەلامەتە، پارێزراو و بەهێزە، هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، تەنانەت لە پڕ لە گێژاوترین کاتەکانیشدا، بەهای خۆی دەپارێزێت و لەدەستی نادات.
بەهای یەک فرانکی سویسڕی، بەرامبەرە بە یەک دۆلار و هەشت سەنتی ئەمریکی.
[ئاماژەی دەنگ: دیمەنی ئەمریکا و میوزیکی نیشتیمانی].
دۆلاری ئەمریکی، دانپێدانراوترین و پڕ بەرکارهێنەرترین دراوە لە جیهاندا، لە ڕووی مامەڵەوە، یەکەم و پڕ بەکارهێنەرترین دراوە، کەچی لە ڕووی بەهاوە، نۆیەم بەهێزترین دراوی جیهانە.
دراوی ئەمریکی، سەرەڕای ئەوەی لە پێشەنگی لیستی بەهێزترین دراوەکانی جیهان نییە، بەڵام زاڵە بەسەر ئابووری جیهانیدا، وەک بڕبڕەی پشتی بازرگانی و دارایی نێودەوڵەتی کار دەکات، بێگومان ئەمەش بەهۆی زلهێزی خودی وڵاتەکەوەیە.
[ئاماژەی دەنگ: باڵەخانە و دیمەن سەرنج راکێشی سەنگافوورە].
"خاوەنی پلەی ١٠یەم بەهێزترین دراوی جیهان، کەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی باشووری ئاسیا، سەنگاپوورە، وڵاتی دیسپلین و وردبینی (میوزیک و پارە)
دۆلاری سەنگافورە، نوێنەرایەتی ڕۆڵی سەنگافورە دەکات وەک گەوهەری تاجی دارایی ئاسیا، ئەم وڵاتە ئابوورییەکی زۆر لە سەرووی قورسایی خۆیەوە هەیە، هەر بۆیە بووەتە جێگای بایەخی وڵاتانی جیهانی و بازرگانان.
یەک دۆلاری سەنگافورە، بەرامبەر بە یەک دۆلاری ئەمریکی، واتا هەمان بەهای دراوی ئەمریکای هەیە.
[ئاماژەی دەنگ: عێراق، دیمەنی مەیدانی تەحریر و خۆپیشاندان و کێشەکان و پارە].
دیناری عێراقی، سەردەمانێک یەکێک بوو لە بەهێزترین دراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام بەهۆی شەڕ و گەمارۆ و ناسەقامگیری سیاسی، بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لەدەستدا و ئێستا لە ریزبەندی بەهێزترین دراوەکانی جیهاندا نییە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، یەدەگی نەوتی عێراق بناغەیە بۆ بوژانەوە و بەهێزبوونی دیناری عێراقی، بەڵام ئەم هەنگاوە پەیوەستە بە چاکسازی ئابووری، سیستەمێکی بەهێزی بانکی و سەقامگیری سیاسی، کە ئەمەش پێناچێت بە ئاسانی لە وڵاتێکی پڕ گەندەڵی و ململانێی تایفی و هەرێمی بهێتە دی.