پایتەخت

خوێندنی ئۆنڵاین سزادراوان ناگرێتەوە

خوێندنی ئۆنڵاین سزادراوان ناگرێتەوە
کورتە

بڕیاری خوێندنی ئۆنڵاین بەشێک لە قوتابییان ناگرێتەوە

هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بڕیاریان داوە، خوێندنی سەرجەم قوتابییان بکرێتە شێوازی ئۆنڵاین، بەڵام بڕیارەکە بەشێک لە قوتابییان ناگرێتەوە لەوانەش سزادراوان و خاون پێداویستی تایبەت.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بڕیاری خوێندنی ئۆنڵاین سزادراوان ناگرێتەوە و خوێندن بەشێوەیەکی ئاسایی لە دوای پشووەکانەوە دەستی پێکردووەتەوە.

 

ئیحسان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوە داوە: "لە تەواوی چاکسازییەکان 628 قوتابیمان هەیە، 200 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وهەموویان دەستیان بە خوێندن کردووەتەوە".

 

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، هۆکاری نەگرتنەوەی بڕیارەکە ئەوەیە مامۆستای چاکسازییەکان میلاکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیین و خوێندن بەردەوامە و ڕانەگیراوە.

 

لە هەرێمی کوردستان شەش چاکسازی هەن کە بەم شێوەیە دابەش بوون؛ (دوو چاکسازی لە هەولێر، دوو چاکسازی لە سلێمانی، دوو چاکسازی دیکە لە دهۆکن).

 

ڕۆژی 29ـی 3ـی 2026 لە کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بڕیاریان دا، لە پێناو سەلامەتی قوتابییان پشوو درێژ نەکەنەوە و خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە ئۆنڵاین.

02 نیسان 2026 21:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026