فیشه‌كی هه‌ڵه كۆتایی به ژیانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی گه‌نج هێنا
له ڕووداوێكی نه‌خوازراودا پێشمه‌رگه‌یه‌كی گه‌نج به‌هۆی فیشه‌كی هه‌ڵه‌ی هاوڕێكه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
ئه‌م به‌یانییه له سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر، له یه‌كێك له بنكه ئه‌منییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هه‌ڵه فیشه‌ك له ده‌ست پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی دانیشتووی قەزای خورماتوو بە ناوی محەممەد ڕەئوف، کە ئەندامی هێزه‌كانی پێشمەرگەیه، لە کاتی دەوامی فەرمی لە سنووری ناحیەی قەرەهەنجیر بە هۆی فیشەکێکی هەڵە گیانی لەدەستدا.
به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، یه‌كێك له هاوڕێكانی فیشه‌كێكی هه‌ڵه‌ی له‌ده‌ست ده‌رچووه و ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه هاتووه‌ته ئاراوه.
تا ئێستا، هیچ لێدوان و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی فەرمی لەلایەن لایه‌نه پەیوەندیدارەکان لەبارەی وردەکاری چۆنییه‌تی ئەم رووداوە بڵاونەکراوەتەوە.