ئاراس محەممەد: ئەو کەسانەی ناتوانن غاز وەربگرن پشتگیریان بۆ دەکەین
بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراکی سلێمانی کێشەیەکی هاووڵاتییان چارەسەر دەکات
دوای بڕیارەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ وەرگرتنی غاز، بەشێک لە هاووڵاتییان کێشەی نەبوونی پسوولەی خۆراکیان هەیە و بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراکی سلێمانی کێشەکە چارەسەر دەکات.
دوێنێ چوارشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا، لەمەودوا دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی پسوولەی خۆراکەوە دەبێت و هەر کەسێک پسوولەکەی نەبێت ناتوانێت غاز وەربگرێت.
کەمێک لەمەوبەر ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بۆ وەرگرتنی بەشە غاز ئەو کەسانەی پسوولەی خۆراکیان ونکردووە یاخود تازە هاوسەرگیریان کردووە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.
ئاراس محەممەد ئاماژەی بەوە دا، کێشەی هاووڵاتییان چارەسەر دەکەن و پاڵشتییان بۆ دەکەن تاوەکو غاز وەربگرن.
بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی سلێمانی پێداویستییەکانی پاڵپشتی بۆ هاوسەران دەخاتەڕوو( کارتی نیشتیمانی و گرێبەستی هاوسەرگیری).