جەرگم بۆ یەکێتی دەسووتێت
کورتە
دلێر ماوەتی کادری دیاری یەکێتی نیگەرانە لە دۆخی ناوخۆی حزبەکەی
بۆ وا لەم حزبە خاوەن مێژووە دەکەن، ئێوە کادرە بەهێزەکان دەفەوتێنن.
دلێر ماوەتی کادری دیاری یەکێتی و پەرلەمانتاری پێشووی کودستان لەبارەی نیگەرانییەکان و دۆخی ناوخۆی حزبەکەی نووسینێکی پڕ لە رەخنەی بڵاوکردوەتەوە.
دەقی وتارەکەی دلێر ماوەتی:
بەلای زۆربەی کادرانەوە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی یەکێتی سەیر بوون ، لەپێشنیاری لیژنەیەک دەچێت نەحزبەکەی دەناسێت نەکادیرەکانی ، مەبەستم ئەوەنییە بڵێم هەندێک لەمانە لاوازن بەڵکو دەڵێم کادری بەهێزتر هەیە کەڕێکخستن دەیانناسێ و باشتر ئیلتزامی پێوە دەکەن ، لەلایەکی تریشەوە کادیران بەمجۆرە دانانە نائومێدو زویر دەبن بەڵام قسە ناکەن . سەیرە بۆ والەم حزبەخاوەن مێژوە دەکەن ، یەکێتیەک ئەو مێژوە خوێناویەی هەبێ.
ئەو هەموو کادرو تێکۆشەرە وشیارەی هەبێ ، لەهەموو تەنگانەکاندا یەکێتیان هەڵسانبێتەوە بۆ ،ئاوا ئۆرگانەکان ئیهمال بکەیت و بەو شێوەیە لێپرسراویان بۆ هەڵبژێریت ، دەتونم ناوی سەدان کادیرتان بۆ بنوسم لەبەشێک لەمانە وشیارترو دڵسۆزتر و موستەحەق ترن ، زۆریشیان پێوتم هیچ مەنوسەوڕاستی ووتن مەترسیدارە بەڵام ناتوانم بکوژی ڕاستیەکان بم و جەرگم دەسوتێ بۆ یەکێتی ، کاتێکیش کەزانیت لەهەر شوێنێک کەکارت کردو حیزب بەلایەوە گرنگ نەبوو ، ئیلتزام بکەیت و نەکەیت وەکو یەکە ، یان زۆر جار بەدڵسۆزی و رەخنەکانت دڵتەنگ دەبن ، بەجێهێشتنی باشترە چونکە لانیکەم ڕێز لەخۆت دەگریت .