عێراق نەوتی ڕەش بە تانکەر له ڕێی سووریاوه هه‌نارده ده‌كات
دوای توركیا عێراق له سووریا نه‌وتی ره‌ش هه‌نارده‌ی به‌نده‌ره‌كانی جه‌یهان ده‌كات
عێراق لە ڕێیی سووریاوە دەست بە هەناردەکردنی نەوتی ڕەش دەکات و پلانێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی ئابووری ڕادەگەیەنێت.
ئه‌مڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق، بە فەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ڕەشی لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ خاکی سوریا ڕاگەیاند. له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: ئەم هەنگاوە بەشێکه لە ستراتیژیەتی حکومەت بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پاڵپشتیکردنی خەزێنەی دەوڵەت.
به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا، 299 تانكه‌ر گه‌یشتوونه‌ته نێو خاكی سووریا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریاش بۆ پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی نه‌وتی ڕه‌شییان هه‌لگرتووه كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق ده‌یانه‌وێت بری هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی ڕه‌ش به‌شێوه‌ی پله بۆ پله زیاد بكه‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش قۆناغی سه‌ره‌تاییه و پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه نه‌خشه‌ی وزه فراوانتر بكه‌ن.