پایتەخت

بەهۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

بەهۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن
کورتە

ئەمساڵ دیاردەیەکی نوێ لە گواستنەوەی مین سەری هەڵداوە

ساڵانە خەڵکێکی زۆر بە مەبەستی گژوگیای بەهارە ڕوو دەکەنە ناوچە شاخاوییەکان، ئەمساڵ دیاردەیەکی نوێ لە گواستنەوەی مین سەری هەڵداوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مینی هەرێمی كوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، زۆربەی ڕووداوە نەخوازراوەکان وەکو(گیان لەدەستدان و کەم ئەندام بوون) لە مانگی سێ و چوار و پێنجە ڕوودەدەن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان گوێ بە ڕێنماییەکان نادان و ڕوودەکەنە ناوچە شاخاوییەکان.

 

جەبار مستەفا ڕوونیکردەوە، ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە دیاردەیەکی نوێ ڕوویداوە، کە مینەکان گواستراونەتەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە هەرگیز مەترسیدار نەبوون.

 

سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مینی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەر کاتێک هاووڵاتیی زانیاری لەسەر شوێنە مەترسییدارەکان نەبوو پەیوەندی بە تیمەکان و هێڵی گەرمی 182 بکات.

 

جەبار مستەفا لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەت بە ئامانج گرتنی ناوچە شاخاوییەکان دەڵێت: "بەهۆی دۆخی ئەمنی باش نییە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان بکرێت".

01 نیسان 2026 22:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026