پایتەخت

باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی: گرووپەکان هێرش دەکەنە سەر بەغدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی: گرووپەکان هێرش دەکەنە سەر بەغدا
کورتە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات دەستبەجێ عێراق بەجێ بهێڵن و دۆخەکە مەترسیدارە، زانیارییان هەیە گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەن.

لەئەگەری هێرشی گرووپە میلیشاکانی عێراق، باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری بەپەلە بە هاووڵاتییانی دەدات تا ناوچەکە چۆڵ بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە گرووپەکان میلیشاکان لە 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو هێرش بکەنە سەر بەغدا، بۆیە تا زووە ناوچەکە جێبهێڵن و بەهیچ هۆکارێک بۆ بەغدا گەشت مەکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەدات، کە ئەم گرووپانە لەوانەیە هێرش بەکەنە سەر خەڵکی سڤیل، زانکۆ، بنکە دیپلۆماسییەکان، ژێرخانی وزە، هۆتێل، فرۆکەخانە و چەندین شوێنی دیکە بە بڕوایان وایە پەیوەندی بە هێزە هاوپەیمانەکانی ئەمریکاوە هەیە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بە هێرشەکانی ڕابردووی ئێران و گرووپە میلیشاکانی عێراق داوە و نووسیویەتی: "پێشووتر ئەم هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتییانی ئەمریکی و ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە ئەمریکاوە هەبووە و ڕفاندوویانن، حکومەتی عێراقیش تا ئێستا نەیتوانیوە ڕێگری لەم هێرشانە بکات. ڕەنگە بەشێک لەم ئەم گرووپە چەکدارانە پەیوەندییان بە حکومەتەوە هەبێت و فەرمانبەری حکومەت بن."

سەرەڕای ئەم هۆشدارییانە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە کارەکانی ئەمریکا لە بەغدا بەردەوام دەبن و هۆشداری زیاتر دەدەن، کە بەهیچ شێوەیەک لە باڵیۆزخانەکە و کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر نزیک نەبنەوە.

ئەم ئاگادارییانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە 2-3-2026، شێلی کیتلسن، رۆژنامەنووسی ناسراوی ئەمریکی لە شەقامی سەعدوونی ناوەڕاستی بەغدا رفێندرا.  وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەمبارەیەوە گووتی: "لە ئۆپەراسیۆنێکی راوەدووناندا یەکێک لە رفێنەرەکان دەستگیرکراوەو گەڕان بۆ دۆزینەوەی رۆژنامەڤانەکە بەردەوامە."

02 نیسان 2026 09:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026