له هه‌ولێر به 3 درۆن هێرش كرایه سه‌ر كۆگایه‌كی ڕۆن
ئاگرێكی گه‌وره له كۆگایه‌كی ڕۆنی ئۆتۆمبێل به‌هۆی هێرشی درۆنییه‌وه كه‌وته‌وه
له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر هه‌ولێر، ئاگرێكی گه‌وره له كۆگایه‌كی ڕۆنی ئۆتۆمبێل كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌م به‌یانییه کۆگایەکی کۆگاكانی ڕۆنی ئۆتۆمبێل كه‌وته ژێر زنجیره‌یه‌ك هێرشی درۆنی. هێرشی یەکەم لە کاتژمێر 7:30ـی بەیانی ئەنجامدراوە. هێرشی دووه‌م له كاتژمێر 8:40 خوله‌ك و لە کاتی سەرقاڵبوونی تیمەکان به كووژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه، لە کاتژمێر 10:20خولەکی پێشنیوەڕۆ بۆ جاری سێیەم درۆنێکی دیکە لە شوێنی ئاگرەکەیداوە.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، بە گشتی 3 درۆن لە کۆگاکەیان داوە و درۆنێکی دیکەش پێش پێکانی ئامانجەکەی، لە ئاسماندا تەقێندراوەتەوە.
ئاشكرای ده‌كات: بەهۆی سێ جار بۆردوومانکردن و گەورەیی قەبارەی ئاگرەکە، هیچ شتێک لەناو کۆگاکەدا نەماوە نەسووتابێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، ئاگره‌كه خۆی بكووژێته‌وه و نایانه‌وێت هیچ ڕێكارێك بۆ كووژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌هۆی مه‌ترسیداری ئاگره‌كه به‌كاربهێنن.