هه‌زاران 'سیمکارتی بێ سەرەتا' ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
له هه‌ولێر، ده‌یان دووكان به‌هۆی فرۆشتنی 'سیمکارتی بێ سەرەتا' داخران
له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌زاران سیمكارتی بێ سه‌ره‌تا دا گیراوه.
ئه‌مڕۆ لاپه‌ڕه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چەسپاندنی یاسا و ڕێکخستنی کەرتی پەیوەندییەکان، لێژنه‌ی تایبەتی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی2021، هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی 'سیمکارتی بێ سەرەتا' ئەنجامدا.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، له‌نێوان 1ی ئازار تا 31ی ئازاری 2026، ئه‌و لێژنه‌یه به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر یه‌ك هه‌زار و 685 سیمکارتی بێ سەرەتادا بگرێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، 17 شوێن و دووکانی مۆبایل داخراون، جگه له‌وه‌ش خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای دارایی و پێبژاردن بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م هه‌وڵانه له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان و ڕێگریکردنه لە هەر جۆرە بازرگانییەکی نایاسایی.