ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی خێرا له‌سه‌ر ڕووداوه خوێناوییه‌كه‌ی ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك
دڵنیایی له پاراستنی ئارامی ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك ده‌درێت
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره‌یه‌ك كه‌س له ناحیه‌ی كه‌ورگۆسكی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كوژران.
ئه‌مڕۆ ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خەبات بڵاویكرده‌وه، کاتژمێر 10:50 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو، لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات لەنێوان كۆمه‌ڵێك خزم كه خاڵ و خوارزای یه‌كترن، گرژی و شەڕە تەقە ڕوویدا. به‌هۆیه‌وه شەش هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا، هاوکات سێ هاووڵاتی تریش بریندار بوون.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و خەبات گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کردووە. ئێستا دۆخەکە ئاسایی بۆتەوە.
هه‌روه‌ها قایمقامیەتی قەزای خەبات دڵنیایی ده‌دات: بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەستپێكراون. هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر پەرەسەندنێکی تر و پاراستنی ئارامی ناحیەی کەورگۆسک.
له كۆتاییدا داوا ده‌كات، هەموو لایەک پەنا بۆ یاسا ببەن و ڕێگە نەدەن کێشە کۆمەڵایەتییەکان بگەنە ئاستی خوێنڕشتن.