فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه داوایه‌ك له هاووڵاتییان ده‌كات
گۆڕانكاری له كاتی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش له 'نەخۆشخانەی فێرکاری و فریاکەوتنی هەڵەبجە' كرا
له هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سه‌ردانیكه‌ران، پزیشكه‌كان ناتوانن هاوكاری نه‌خۆش بكه‌ن به‌م هۆیه بڕیارێكی گرنگ درا.
ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی نەخۆشخانەی فێرکاری و فریاکەوتنی هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه، له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی و زۆری ڕێژه‌ی هاووڵاتییانی سه‌ردانیكه‌ر بریاردرا به ڕێگری كردن له هاتنه ژووره‌وه‌ی هاووڵاتییان.
به‌پێی بڕیاره‌كه، چوونه ژووره‌وه‌ی سه‌ردانیكه‌ر ته‌نیا له كاتژمێر 6ی ئێواره بۆ 9ی شه‌و ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت: ڕۆژانه هاووڵاتییه‌كی یه‌كجار زۆر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردووه پزیشکان و کارمەندان لەبەر قەرەباڵغی نه‌توانن بە خێرایی کارەکانیان بۆ نەخۆش ئەنجام بدەن. ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی سه‌ردانیكه‌ریش گومانی دروستكردووه له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان.