یاری هه‌ولێر و زه‌ورا به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت
داوای لێبووردن له هانده‌ران ده‌كرێت و ناتوانن ئاماده‌ی یاری نێوان هه‌ولێر و زه‌ورا بن
له ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه، بریاردرا به‌وه‌ی یاری نێوان هه‌ولێر و زه‌ورا به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، سەبارەت بە یاری نێوان هەردوو یانەی (هەولێر و زەورا) کە ئەمڕۆ سێشەممە، لە یاریگه‌ی شەهید فڕانسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر داواکاری هاندەرانی یانەکە، کارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاردرابوو یارییەکە بە ئامادەبوونی هاندەران بێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، بریاردراوه به‌وه‌ی ئەنجامدانی یاری نێوان یانەی هەولێر و یانەی زەورا بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت.
هه‌روه‌ها، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ ئەو بارودۆخە ئەمنییەی ڕووبەڕووی شاری هه‌ولێر بوووته‌وه. له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، هەر ئەمڕۆ بەیانی چەندین درۆنی تیرۆریستان لە ئاسمانی شارەکەمان تەقێندراوه‌ته‌وه و بۆیه ئه‌م بریاره ده‌كراوه.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، داوای لێبووردنی له هانده‌ران كرد و گوتی: دووبارە داوای لێبووردن لە هاندەرانی دڵسۆزی یانەی شارەکەمان دەکەین. ئەم بڕیارە تەنها لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاندەرانه، لە هەموو دەستکەوتێکی ماددی و وەرزشی بە نرخترن.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه نه‌یانشاردووه‌ته‌وه و ئاشكرایان كردووه، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره یانه‌كه له ڕووی داراییه‌وه زیانمه‌ند ده‌بێت.