له‌م شاره‌ی كوردستان 'قاسه‌ی خێری مزگه‌وت' دزرا
چه‌ند هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب دوو قاسه‌یان دزی
چوار تۆمه‌تباری به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب، به تۆمه‌تی دزینی 'قاسه‌ی خێری مزگه‌وت' له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه، توانرا چوار تۆمەتباری بە ڕەگەز عەرەب، له‌لایه‌ن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان به‌تۆمه‌تی دزینی 'سندوقی خێری مزگه‌وت و قاسه‌ی گه‌راجێكی وەستانی ئۆتۆمبیل' ده‌ستگیربكرێن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ناو و ته‌مه‌نی تۆمه‌تباران به‌م شێوه‌یه‌یه: م. ح. ر تەمەن ١٨ ساڵ، ا. و. ع تەمەن 16 ساڵ، ع. س. ج تەمەن 16 ساڵ و ع. م. ع تەمەن 13 ساڵ.
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: ئه‌و چوار هاووڵاتییه عه‌ره‌به دانیان به تاوانه‌كه‌یانناوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌گه‌لیان به‌رده‌وامه. به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر تۆمه‌تباران بە مادەی یاسایی 443ی یاسای عێراقی ڕاگیراون.