بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتییان: لە ماڵەوە بن و مەچنە گەشت و سەیران
بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات، کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە و باشترە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە پێی پێشبینیی کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو (پێنجشەممە و هەینی) لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارینی تەرزە و بەفر هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، کە دوور بکەونەوە لە چەم و ڕووبارەکان لەبەر مەترسیی لافاوی لەناکاو، هەروەها لەبەر مەترسیی هەورە بروسکە و دوور بکەونەوە لە ناوچە بەرز و شاخاوییەکان و دەشتە کراوەکان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لە شەقامەکان بۆیە باشترە لە ماڵەوە بن و بە مەبەستی گەشت و سەیران دەرنەچن.