په‌روه‌رده‌ی سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان ده‌كات
ئه‌ركی كارگێڕی قوتابخانه و مامۆستایان قوڕس و گرانتر ده‌بێت
ڕێككاره‌كانی خوێندنی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی، بۆ به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان و مامۆستا و قوتابییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكرایه‌وه، به‌پێێ بڵاوكراوه‌كه ئه‌ركی به‌رپرسی قوتابخانه‌كان قوڕستر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ده‌بێت له سه‌رجه‌م قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌واوی ئه‌ندامانی دەستەی کارگێڕیی ده‌وامی ئاسایی خۆیان به‌مه‌به‌ستی ڕاییكردنی كار و باره‌كانی خوێندنی ئۆنلاین و ئه‌ركه كارگێڕی و فێركارییه‌كان بكه‌ن.
هه‌وره‌ها له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو له ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی وانه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه. ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانیش به وردی چاودێریی كاره‌كانی مامۆستایانی خوێندنی حكوومی بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ شه‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری ڕاگرتنی ده‌وامی ناوپۆلی دا و پرۆسه‌ی خوێندنی كرده ئۆنلاین.