زانکۆی سەڵاحەدین: سبەی کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ سەرجەم بەشەناوخۆییەکان دادەخەین
هۆشداری بۆ قوتابیان؛ 14 کاتژمێرتان هەیە و بەشەناوخۆییەکان جێبهێڵن
زانکۆی سەڵاحەیدن ئاماژەی بەوە کرد، سبەی بەشەناوخۆییەکانی کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ دادخەرێن و پێویستە هیچ کەرەستەیەکی خوێندن و خواردن جێنەهێڵدرێت.
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابییان بەیانی سەرجەم کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ بەشەناوخۆییەکان دادەخرێن و پێویستە قوتابییان ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە بکەن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین دووپاتی کردەوە، پێویستە هیچ کەرەستەیەکی خوێندن و خواردن جێنەهێلن چونکە کارەبای بەشەناوەخۆییەکان دەکوژێندرێنەوە.