پایتەخت

تاقیکردنەوەکانی زانکۆی سەڵاحەدین دواخران

تاقیکردنەوەکانی زانکۆی سەڵاحەدین دواخران
کورتە

سەرجەم تاقیکردنەوەکان دواخران و دوو هەفتەی دیکە بڕیار دەدرێت

سەرجەم تاقیکردنەوەکانی زانکۆی سەڵاحەدین تا دوو هەفتەی دیکە دوادەخرێن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ئاماژە بەوە دەکات، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بڕیار لەسەر کاتی تاقیکردنەوەکان دەدەن.

 

سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، سەرجەم تاقیکردنەوەکان دواخران و هەموو ئەو وانانەی تیۆرین بە ئۆنلاین و ئەلکتڕۆنی دەخوێندرێن.

 

سامان عەبدوڵڵا سەبارەت بە وانەی پڕاکتیکی و ئەنجامدانی تاقیکیکردنەوەکان و تاوتوێی توێژینەوەی قوتابییانی قۆناغی چوار دووپاتی کردەوە، دوای دوو هەفتەی دیکە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆدەبێتەوە و  بڕیاری پێویست دەدات.

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕوونیکردەوە، بەڵام ئێستا سەرجەم وانەکان بە ئەلیکترۆنی و ئۆنڵاین دەخوێندرێن.

29 ئازار 2026 23:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026