پایتەخت

جەمال کۆچەر: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق دابەش دەکرێت

جەمال کۆچەر: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق دابەش دەکرێت
کورتە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زانیاری بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، هەفتەی داهاتوو مووچە بەسەر فەرمانبەرانی عێراق دابەش بکرێت و سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زانیاری بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات.

 

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، بەشێک لەو بەڕێوەبەرایەتییانەی داهاتی خۆیان هەیە و خۆیان مووچەی فەرمانبەرەکانیان دابین دەکەن وەکو بەڕێوەبەرایەتی بودجە و کۆمپانیاکانی نەوت و کۆمپانیا حکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی عێراق مووچەی مانگی سێ بەسەر فەرمانبەرانیان دابەشکردووە.

 

ئەمڕۆ شەممە جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای کردووە کە کێشەی سیولە نییە بەڵکو پێشبینی دەکرێت، لە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێ بەسەر فەرمانبەرانی عێراق دابەش بکرێت.

 

جەمال کۆچەر باسی لەوە کرد، مووچە ناوەستێت هاوشێوەی سەردەمی کۆرۆنا داهاتی نانەوتی سفرە بەڵام هیچ کێشەیەکی پارە نییە و مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گووتی: "پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیارەکە ڕادەست بکات، تاوەکو مووچەی مانگی سێ لەکاتی خۆی دا بێت".

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی سێ و 120ملیاری لە داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە.

 

بەپێی ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێم مەرجی سەرەکی ناردنی مووچە ڕەوانەکردنی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنی نزیکەی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ.

28 ئازار 2026 19:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026