حکومەت ملیاران دیناری بۆ هاووڵاتییان گەڕاندەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 8.7 ملیار دیناری بۆ هاوبەشانی کارەبا گەڕاندەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 8.7 ملیار دیناری بۆ هاوبەشانی کارەبای لەسەر پسوولەکانی کارەبا گەڕاندەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەی مانگی ڕابردوو بۆ پێدانی پاڵپشتی بەڕێژەی 20٪ لەسەر هەموو پارەدانێک کە لەڕێگەی سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان(ئی-پسوولە) زیاتر لە 8.7 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەسەر پسوولەکانی کارەبا.
ڕۆژی 10ـی 2ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی (ئی-پسوولە) و داشکاندنی %20ـی بۆ هاووڵاتییان ڕاگەیاند.
حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، زۆرینەی هاوبەشانی ماڵان ئەو پاڵپشتییە دەیانگرێتەوە لەسەر پسوولەی کارەبای مانگی دوو سوود مەندبوون، هەروەها بەشێکی دیکەی هاوبەشانی ماڵان لەو پاڵپشتییە بۆ مانگەکانی داهاتوو سوودمەند دەبن.
ئی پسوولە ئەپڵیکەیشنێکی نوێی دیجیتاڵییە، ئامانج لێی گۆڕینی شێوازی پارەدانی کاشە بۆ ئەلیکترۆنی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات بە هەموو هاوبەشانی ماڵان لەوەی بری تەواوی ئەم پاڵپشتییە جێبەجێدەکرێت.
تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.