پایتەخت

هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتەی هەڵگرت

هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتەی هەڵگرت
کورتە

بەهۆی کەمبوونەوەی تەماتە بڕیار درا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاودەکردنی تەماتە

وەزارەتی کشتوکاڵ بەهۆی کەمبوونەوەی تەماتە و بەرزکردنەوەی نرخەکەی بڕیاریدا، بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاودەکردنی تەماتە.

 

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دوای بەدواداچوونیان بۆ بەرهەمی تەماتە لە گشت سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆیان دەرکەوت کە بەرهەمی تەماتە لەبازاڕەکان زۆر کەمبووەتەوە و نرخی بەرزبۆتەوە.

 

وەزارەتی کشتوكاڵ ڕوونیکردەوە، بڕیاریاندا بەهەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لەدەرەوەی وڵات لە رێکەوتی 29ـی3ـی2026 جێبەجێ دەکرێت و کاری پێدەکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە 1ـی 2ـی 2026 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دانانی قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەروازەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

29 ئازار 2026 22:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026