پایتەخت

کاتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیاریکرا

کاتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیاریکرا
کورتە

چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی عێراق، ڕەزامەندی خۆیان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆمار لەسەر داوای سەرۆک بارزانی دەربڕی.

بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیە و یاساییەکی گرنگی تایبەت بە کاری ئەنجوومەن، کە دەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان لە ماوەی داهاتوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ژمارەیەک کۆبوونەوەدا بەشێوەیەکی فراوان گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و گرنگی هەنگاونان بۆ تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستووری و کۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی لەسایەی ئەو بارودۆخە ئەمنی و ئابووریەی کە وڵات بەدەستیەوە دەناڵێنێت، بۆیە بڕیاردرا ڕۆژی یەکشەممە 11-4-2026، بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریبکرێت.

لەمبارەیەوە جەخت لەسەر پێویستیی جێبەجێکردنی ئەم شایستە دەستوورییە کراوەتەوە، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی عێراق داوای لە سەرۆکی کوتلە سیاسیەکان کردووە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵگرن لە تەواوکردنی ئەو ئیستحقاقە دەستورییە و پێکهێنانی حکومەتێک کە لە توانایدابێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ سەرکردە سیاسییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شيعە و ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی عێراق (هاوپەیمانیی 5 هێزی سوننەکان) داوای کرد پەلە نەکەن لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و ڕاوێژی زیاتر لەم بارەیەوە بکەن.

بۆ ئەم مەبەستە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا و تیایدا بڕیاریاندا بە فەرمی رەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی سەرۆک بارزانی دەرببڕن بۆ پێدانی دەرفەت بە لایەنە کوردی و شیعەکان بۆ ماوەی 10 رۆژ، تا کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکانی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار دەستنیشان بکەن.

30 ئازار 2026 09:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026