چیتر هاورده‌كردنی ته‌ماته قه‌ده‌غه نییه
نه‌مانی ته‌ماته و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بڕیارێكی گرنگی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
له ئه‌نجامی گۆڕینی وه‌رزه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان بڕیاردرا به‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هاورده‌كردنی ته‌ماته هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند، دوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لەگشت سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆمان دەرکەوت کە ئەو بەرهەمە لەبازاڕەکان زۆر کەمبۆتەوە و نرخیشی بەرزبۆتەوە.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ژمارە 4ی ساڵی 2008، بریاردراوه به هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی ته‌ماته‌ی هاوردە لە دەرەوەی وڵات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: بڕیارەکە لە ڕێككه‌وتی 29/3/2026، جێبەجێ دەکرێت و کاری پێدەکرێت.