له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی پشووی قوتابخانه‌كان بڕیار ده‌درێت
بزانه پشووی قوتابخانه‌كان درێژ ده‌كرێته‌وه یان نا؟ چ باسه و چی ڕوویداوه؟
له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی پشووی قوتابخانه‌كان بڕیار ده‌درێت
وا بریاره، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی پشووی قوتابخانه‌كان و ڕاگیرانی ده‌وام له‌پێناو ده‌ركردنی بریارێكی یه‌كلاییكه‌روه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ڕایگه‌یاند، له ڕۆژی 28ی 3ی 2026 له دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبوونه‌ویه‌كی گه‌وره و فراوان له‌سه‌ر پرسی 'درێژكردنه‌وه‌ی پشووی قوتابخانه‌كان ' و 'ڕاگیرانی ده‌وامی قوتابخانه‌كان'، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده و به‌رپرسانی باڵا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی جه‌نگ و دۆخی خراپی ناوچه‌كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ندین جار پشووی فه‌رمی له‌پێناو سه‌لامه‌نی قوتابییان و مامۆستایان داوه.