بارانی به‌هێز و سه‌رما به‌ڕێوه‌یه
له سه‌ره‌تای هه‌ر دوو ڕۆژی نه‌ورۆز، باران و ته‌رزه ده‌بارێت و كه‌شناسی ده‌ڵیت: هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت
كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات و ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران ده‌بارێت و هه‌وره تریشقه‌ی به‌هێزیشی له‌گه‌ل ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت. هه‌روه‌ها 'لە دوای نیوەرۆوە باران و تاوه باران ده‌بارێت و هەورە تریشقەشی له‌گه‌ل ده‌بێت'، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوه ڕێژه‌ی دابارین زیاد دەکات لە هەندێك شوێنیش هەورە تریشقەی لەگەڵدا دابێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزه و به‌شێك له هاووڵاتییان چوونه‌ته سه‌یران، به‌شێكی دیكه‌ش كه زۆرینه‌ن به‌هۆی 'دۆخی خراپی كه‌شوهه‌وا'، له ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه و سه‌ردانی سه‌یرانگه‌كانیان نه‌كردووه.