پایتەخت

دەستەی نوێی کارگێری یانەی هەولێر هەڵبژێردرا

دەستەی نوێی کارگێری یانەی هەولێر هەڵبژێردرا
کورتە

شەش کەس بە دەستەی نوێی کارگێری یانەی هەولێر هەڵبژێدران

هەڵبژاردنی دەستەی کارگێرێ یانەی هەولێر بەڕێوەچوو، شەش كەس وەكو ئەندامی نوێی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر هەڵبژێردران و وابڕەیارە سێی دیکەش زیاد بکرێن.
دوێنێ لە شاری هەولێر و لە هۆڵی پێشەوا، بە ئامادەبوونی 203 کەس لە ئەندامانی یانەی هەولێر، قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێری یانەکە بەڕێوەچوو، لە کۆتاییدا شەش کەس لەوانەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا، لە قۆناغی یەکەم ناوەکانیان یەکلایی بوونە و بوونە ئەندامی کارگێری یانەکە کە بریتین لە ئاڵاد دێدەوان، سەفین کانەبی، جێماو کارەش، ئاسۆ ئەمیر، زوبێر جەبار و رەوەز سەلام. 
بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوو دوای یەکەم کۆبونەوەی دەستەی کارگێری نوێی یانەی هەولێر، سەرۆکێکی نوێ بۆ یانەی هەولێر بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو دیاری بکرێت.

کارگێری یانەی هەولێر

16 تەمموز 2025 01:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025