پایتەخت

ئەم ڕێککەوتنە بەرهەمی دیدگایەکی نیشتمانیی و ئیرادەیەکی بەهێزی سەرۆکوەزیرانە

ئەم ڕێککەوتنە بەرهەمی دیدگایەکی نیشتمانیی و ئیرادەیەکی بەهێزی سەرۆکوەزیرانە
کورتە

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە بۆ دانیشتووانی کەرکووک بڵاوکرایەوە. 

 

 بۆ هاووڵاتیانی کەرکوکی خۆڕاگر و ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان

 

بەوپەڕی شانازی و پێزانینەوە، دەستخۆشییەکی گەرم لە هەوڵە دڵسۆزانە و بەردەوامەکانی ڕێزدار (مەسرور بارزانی)، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەبۆنەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، بەندەری جیهان.


ئەم ڕێککەوتنە کە بەرهەمی دیدگایەکی نیشتمانیی و ئیرادەیەکی بەهێزی جەنابیانە، هەنگاوێکی ستراتیژییە بەرەو بوژانەوەی ئابووری و دابینکردنی سەقامگیری بۆ شارەکەمان. ئێمە دڵنیاین کە ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی خێر و خۆشی و باشتربوونی بژێوی ژیانی تەواوی خەڵکی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانەوە و هەموو گەلی عێراقیش لێی سوودمەند دەبن.


دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەوەیە کە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک و گەڕانەوەی مافە دەستوورییەکان هەمیشە لە کارە لە پێشینەکانی جەنابی سەرۆکی حکومەت بووە.

 

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک

18 ئازار 2026 01:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026