پایتەخت

شاندی حکومەتی هەرێم: درێغی ناکەین لە گرتنەبەری هەر هەوڵێك بۆ دابینکردنی مووچە

شاندی حکومەتی هەرێم: درێغی ناکەین لە گرتنەبەری هەر هەوڵێك بۆ دابینکردنی مووچە
کورتە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی دانووستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئاسکرا بوو

شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێککەوتن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت جەخت لەوە دەکاتەوە، درێغی ناکرێت لە هەر ڕێکارێکی پێویست بۆ دابین کردنی مووچە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەک لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان ئەنجامدرا.

 

کەمێک لەمەوبەر شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی خۆی بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک دەربڕی بۆ ئەم مەبەستە، هەردوو حکومەت ڕێککەوتن لەسەر لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدڕاڵیی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم پێکبهێنن، بۆ دەستپێکردنی هەنگاوە تەکنیکیی و کارگێڕییە پێویستەکان.

 

لە سبەینێوە نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمەوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ گەڕانەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراو بۆ گەنجینەی گشتی فیدڕاڵ.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا،هەردوو لا ڕێککەوتن لەسەر گرتنەبەری ڕێکارییەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی کێڵگە نەوتییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت.

 

لە درێژەی کۆبوونەوەکە حکومەتی هەرێمی جەخت دەکاتەوە، کە درێغی ناکات لە گرتنەبەری هەر ڕێکارێکی پێویست بۆ هاوبەشیی و پشتیوانی هەوڵەکان، بە ئاڕاستەی دابینکردنی داهاتی پێویست بۆ خەرجییە گشتییەکان و دابینکردنی مووچە، بژێوی و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.

18 ئازار 2026 00:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026