هەیبەت حەلبوسی: دەست بردن بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هێڵی سوورە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەر فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان وەکو فەرمانبەرێکی عێراق هەژمار دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەر فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان وەکو فەرمانبەرێکی عێراق هەژمار دەکات و دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین حوکمەتی عێراق دەست بەرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان".
کەمێک لەمەوبەر هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، فەرمانبەرێک لە هەرێمی کوردستان وەک فەرمانبەرێکی هەر پارێزگایەکی دیکەی عێراق و هەژمار دەکرێت و نابێت دەستکاری بژێوی هاووڵاتییان بکرێت.
هەیبەت حەلبوسی دووپاتی کردەوە، پێویسته مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان لە ژێر ڕۆشنایی یاسا ودەستووردا بێت، دەبێت پێدانی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا بێدواکەوتن بدرێت.