پایتەخت

تۆم باراک بۆ مەسرور بارزانی: دەست خۆشیتان لێ دەکەین بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو هەناردەکردنەوەی نەوت

تۆم باراک بۆ مەسرور بارزانی: دەست خۆشیتان لێ دەکەین بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو هەناردەکردنەوەی نەوت
کورتە

مەسرور بارزانی: تۆم باراک، سڵاو و ڕێزی سەرۆک ترەمپی بێگەیاندین و دەستخۆشی لێکردین

تۆم باراک دەست خۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لەسەر هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بە بۆڕی کوردستان.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پەیوەندیی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 

کەمێک لەمەوبەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "تۆم باراک، سڵاو و ڕێزی سەرۆک ترەمپی بێگەیاندین و دەستخۆشی لێکردین بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیا".

 

مەسرور بارزانی و تۆم باراک دووپاتیان کردەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و تیمی هەرێمی کوردستانیش ڕاسپاردووە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک لەم دۆخە سەختەدا".

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە: "ئەوەی پێویست بێت بۆ بەرژەوەندی گشتی دەیکەین و داواشمان لە ئەمەریکا کرد کە بەردەوام بێت لە ڕۆڵی چاودێرانەی خۆی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی گومرگ و ئابلوقەی بازرگانی" .

 

لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا جەختیان، لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە پێناو ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کردەوە.

17 ئازار 2026 22:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026