پایتەخت

مەسرور بارزانی: بڕیارمان دا بە زووترین کات ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستانەوە بڕوات

مەسرور بارزانی: بڕیارمان دا بە زووترین کات ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستانەوە بڕوات
کورتە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕێگە بدرێت نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لەبەر چاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەدا ڕێگە بدرێت نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات.

 

کەمێک لەمەوبەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێک دا ڕایگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی هەموومانە کار بکرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا کە لە زووترین کات دا، ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات".

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە: "لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بەپەلە ئەو ڕێگرییانەی خراوەتە سەر هاوردە و جووڵەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن، هەروەها دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە:.

 

لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوبەشە ئەمریکییەکان دەخاتە ڕوو دەڵێت: " ڕۆڵ و پاڵپشتییان هەبوو لەم پرۆسەیەدا".

17 ئازار 2026 22:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026