پایتەخت

د. لەتیف ڕەشید: داوا لە حکومەتی فیدراڵ و هەرێم دەکەم هاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت

د. لەتیف ڕەشید: داوا لە حکومەتی فیدراڵ و هەرێم دەکەم هاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
کورتە

سەرۆککۆماری عێراق لەسەر هەناردەی نەوتی کەرکووک بە بۆڕی کوردستان داوا دەکات لە دەستپێکردنەوەی هاوکار بن

سەرۆککۆماری عێراق لەسەر هەناردەی نەوتی کەرکووک بە بۆڕی کوردستان داوا لە هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم دەکات، لە دەستپێکردنەوەی نەوت هاوکار بن.

 

کەمێک لەمەوبەر د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بڵاویکردەوە، دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق زۆر گرنگە و خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی وڵات دەکات، ئەوان چاودێری هەنگاوە ئەرێنییەکانی حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کردووە.

 

د. لەتیف ڕەشید داوا لە حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ دەرەوەی عێراق و پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی بڕگەکانی دەستوور و یاسا.

 

رۆژی یەکشەممە 15ـی 3ـی 2026، حکومەتی فیدراڵ داوای لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، لە ڕێگەی بۆڕی کوردستانەوە نەوتی کەرکووک هەناردەی بەندەری جەیهان بکات.

 

سەرۆککۆماری عێراق هیوادارە ئەم هەنگاوانە بەهێزتر بکرێن بۆ ئەوەی بەشداربن لەچارەسەرکردنی ئەم پرسە گرنگە، کە دەبێتە هۆکاری پەرەپێدانی سەقامگیری ئابووری و خزمەتکردنی بەرژەوەندی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری وڵاتدا.

 

پێشووتر وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی تەنگەی هورمزەوە هەناردەکردنی نەوت لە باشووری عێراقەوە وەستاوە، بۆیە بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێن.

 

لە ئێستادا عێراق دەیەوێت هەناردەکردنی نزیکەی 250 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکە لە رێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان ڕەوانە بکات.

 

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: "هەرێمی کوردستان ڕێگر نییە، تەنیا داوای ئەوە کراوە مسۆگەری هەبێت کە بتواندرێت لە کێڵگەکانی کوردستانیش نەوت بەرهەم بهێنین".

17 ئازار 2026 21:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026